ئیسپانیاوەرزشەکانی تر

بارسێلۆنا نرخی فرۆشتنی یاریزانێکی دیاری کرد


یاریگا

بەگوێرەی تازەترین هەواڵ، یانەی بارسێلۆنا نرخی فرۆشتنی هێرشبەرێکی خۆی بەو یانانە ڕاگەیاندوە کە بایەخ بە یاریزانەکەی دەدەن.

ماڵپەڕی le10sport بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسا لەگەڵ تەواوبوونی وادەی خواستنی جیڕارد دیلیڤیۆ لەگەڵ یانەی واتفۆردی ئینگلیزی چەندین گرێبەستی بۆ فرۆشتنی یاریزانەکە لە چەند یانەیەکی ئیسپانی پێگەیشتوە، بەگوێرەی ماڵپەڕەکە یانەکانی سڤیلیا و ڕیاڵ بیتیس و لەو یانانەن کە داوای دیلیڤیۆ دەکەن، بۆیە یانەی بارسا 20 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی فرۆشتنی یاریزانەکەی دیاری کردوە.

ئاشکرایە کە دیلیڤیۆ کە یەکێکە لە دەرچوانی قوتابخانەی لاماسیا، لە ساڵی 2017 بەشێوەی خواستن لەگەڵ ئیڤرتۆنی ئینگلیزی یاریکرد، دواتر گەڕایەوە بارسێلۆنا بەڵام بەهۆی وەرنەگرتنی متمانەی ڤاڵڤیردی،یاریزانەکە جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ پرێمەر لیگ و ئەمجارەش بەشێوەی خواستن بۆ یانەی واتفۆرد یاریکرد.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close