ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

بنزیمە لەبەردەم دوو ژمارەی ئەفسانەییدا

یاریگا- کەریم بنزیمە بەردەوامە لە پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکانی و شەوی ڕابردووش بەرامبەر ئەتاڵەنتا گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمار کرد کاتێک 3-1 سەرکەوتن بەسەر میوانە ئیتاڵییەکەیاندا و گەشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

بەو گۆڵە، هێرشبەرەکەی ڕیاڵ مەدرید گەیشتە گۆڵی ژمارە 70ی خۆی و تەنها یەک گۆڵیتری پێویستە بۆ یەکسانکردنەوەی ژمارەکەی ڕاول گۆنزالێسی ئەفسانەی پێشووتری یانە شاهانەکان.

هەر ڕۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە لە میانی خولی ئیسپانی، بنزیمە جارێکیتر بوو بە فریادڕەسی ریاڵ و توانی بە دوو گۆڵ تیمەکەی زینەدین زیدان لە داوی یانەی ئێڵچی ڕزگار بکات.

بەوەش کەریم ژمارەکەی داڤید ڤیای ئیسپانی یەکسان کردەوە بە 184 گۆڵ لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگادا و تەنها یەک گۆڵیتری بەسە بۆ تێپەڕاندنی و خۆی لە ڕیزبەندی دە باشترین گۆڵکاری خولەکە نزیکتر بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button