چامپیۆنزلیگ

مانچێستەر سیتی ڕیكۆردێكی میلان و ئەرسیناڵی یەكسان كردەوە

یاریگا-

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بە ڕاهێنەرایەتی پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕیكۆردێكی مێژووی هەریەك لە ئەی سی میلانی ئیتاڵی و ئەرسیناڵی ئینگلیزی یەكسان كردەوە.

مان سیتی توانی بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون چوار گۆلی بێ وەڵام لە بروسیا مونشنگلادباخ بباتەوە و خۆی بگەیەنێتەوە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. ( لێرەوە گۆڵی یەكەمی سیتی و گۆڵە نایابەكەی دی برۆین ببینن) ( ڤیدیۆی گۆڵی دوومی سیتی ).

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان ، مانچێستەر سیتی سێیەم یانەیە لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا كە بتوانێت حەوت یاری لەسەر یەك تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە.

پێشتر هەریەك لە ئەی سی میلان لە ساڵی 2005 حەوت یاری لە دوای یەك هیچ گۆڵێكیان لێنەكرا لە چامپیۆنسلیگ ، هەروەها ئەرسیناڵ لە ساڵی 2006 توانیان 10 یاری لەسەر یەك هیچ گۆڵێكیان لێ تۆمار نەكرێت.

شایەنی باسە تا ئێستا مانچێستەر سیتی شانبەشانی هەریەك لە پۆرتۆ و بروسیا دۆرتمۆند و لیڤەرپول و پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید خۆیان گەیاندووەتە قۆناغی 8ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button