ئیتاڵیا

بیرۆکەی ئاڵوگۆڕی لای یوڤی گەڵاڵە بووە سەبارەت بە ڕۆناڵدۆ

یاریگا- دەنگۆی ڕۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چەند ڕۆژێکە بووە بە جێی باسی میدیاکان و گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید دیارترین سەردێڕەکان بووە.

پێشتر زۆرێک لە هەواڵەکان باسیان لەوە دەکرد کە یوڤی بۆ دەستبەرداربوون لە دۆن، داوای 29 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

ئەمڕۆ سەرچاوەی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە خانمە  پیرەکە بیرۆکەیەکیتری هەیە و لە باری گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ مێرەنگی، ئیسکۆیان له یانە ئیسپانییەکە دەوێت.

مووچەی ساڵانەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە 31 ملیۆن یۆرۆیە و بەوەش گەنجینەی ئەو یانەیە بڕە پارەیەکی زۆری بۆ دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button