ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

زڵاتان بۆ یارییەکەی مانچستەر ئامادە دەبێت

یاریگا- یانەی ئەی سی میلان لە کاتێکی گونجاودا هەواڵێکی دڵخۆشکەری پێگەشت بە گەڕانەوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ.

ئەمڕۆ سێشەممە ئەستێرە سویدییەکە بەواوەتی بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕۆسۆنێری کردووە و بۆ یەکەم جارە دوای پێکانەکەی مانگی ڕابردوو بتوانێت ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان بەبێ گرفت ئەنجام بدات.

بەوەش ستیفانۆ پیۆلی چەکە قورسەکەی بۆ دەگەڕێتەوە بۆ یاریی گەڕانەوەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد کە 18ی ئەم مانگە لە سان سیرۆ ئەنجام دەدرێت.

ئیبرا 28ی مانگی ڕابردوو لە ئەنجامی پێکانێک لە ڕانیدا، ئەو ماوەیە دوورکەوتەوە و بەهۆیەوە نەیتوانی لە دژی یانەکەی پێشووتری بەشداربێت کە تێیدا میلان لە کۆتا خولەکەکان گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمار کرد و 1-1 کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button