ئیسپانیا

لاپۆرتا تا سبەینێ کاتی ماوە!

یاریگا- 

خوان لاپۆرتا ٢٤ کاتژمێر کاتی ماوە تاکو ١٢٤،٦ ملیۆن یۆرۆ پەیدابکات یان نابێتە سەرۆک!!

خوان لاپۆرتا لە ٧-٣ بە سەرۆکی نوێی بارسیلۆنا هەڵبژێردرا بە رێژەی ٪٥٤ ی دەنگی ئەندامانی یانەکە دیاریکرا، لە دوای هەڵبژاردنی لاپۆرتا ١٠ رۆژ مۆڵەتی هەیە کە پشتگیری دارایی بانکێک بێنێت کە ٪١٥ بوجەی یانەکەبێت، بەو پێیەش تا سبەینێ کە ١٧ ی مانگە کات ماوە لەبەردەم لاپۆرتا تا پارەکە حازربکات.

دەتوانێت پەیدای بکات؟ ئەگەر نەبوو؟!

جاومی گیرۆ یەکێک لە جێگرەکانی لاپۆرتا و کە هاوکاری بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا رۆژی یەک شەممە لە تیمەکە کشایەوە ، جاومی جێگری لاپۆرتا بوو بۆ کاروباری دارایی پەیوەندیەکی باشی هەبوو لەگەڵ بانکەکاندا و رۆیشتنی ئەم ئەو کێشەیەی دروستکردوە.

میدیای کەتەلۆنی دەڵێن لاپۆرتا قسەی لەگەڵ چەند بانکێکدا کردوەو لەهەوڵی بە پەلەدایە تا ئێوارەی ٤ شەممە پارەکە پەیدا بکات، ئەگەر بێت و لاپۆرتا کاتەکەی تەواوبێت و ١٢٤.٦ ملیۆنەکە پەیدا نەکات، ئەوە سەرۆکێکی کاتی بۆ یانەی بارسیلۆنا دادەنرێت و کاتی هەڵبژاردنی تازە دیاری دەکرێت.

جێی باسە یانەی بارسیلۆنا بڕی ١ ملیار و ١٧٣ ملیۆن دۆلار قەرزارە و ٦٠٠ ملیۆنی ئەو قەرزانە دەبێت لەم هاوینەدا بداتەوە، ئەرکی لاپۆرتا یان هەرکەسێکی تر زۆر قورسە تا ئەو بڕە پارەیە بۆ یانەی بارسیلۆنا پەیدا بکات لەو ماوە کەمەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button