ئیسپانیا

گریزمان ژمارەیەکی کەریم بنزیمەی لە لالیگا تۆمار کردەوە

یاریگا- ئەنتوان گریزمان ژمارەیەکی کەریم بنزیمەی هاونیشتیمانی یەکسان دەکاتەوە لە لالیگا.

شەوی ڕابردوو له میانی بردنەوەی بارسێلۆنا 4-1 له هویسکا، گریزمان گۆڵێکی تۆمار کرد و گەیشتەوە بە ژمارەیەکی بنزیمە.

بەگوێرەی پێگەی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان، گریزمان بوو بە دووەم یاریزانی فەڕەنسی لە مێژووی خولی ئیسپانیدا کە 150 گۆڵ تۆمار بکات. ئەوژمارەیەش پێشتر هێرشبەرەکەی ڕیاڵ مەدریدی ڕکابەری پێی گەیشتبوو.

گریزمان بە ئەنجامدانی 381 یاری توانی بگات بە گۆڵی 150، ئەویش لەگەڵ یانەکانی (94 لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید و 40 گۆڵ لەگەڵ ڕیاڵ سۆسیداد و 16 گۆڵیش لەگەڵ بارسا).

هەرچی کەریمیشە، لە خولی ئیسپانی تەنها بە درێسی مێرەنگییەوە یاریی کردووە و لە 372 یاریدا توانیویەتی 184 گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button