فه‌ره‌نسا

دزیكردنی چەكداری دی ماریای بێبەش كرد لە تەواوكردنی یاریەكەی نانت

یاریگا-

ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی نەیتوانی یاری شەوی ڕابردووی یانەكەی بەرامبەر نانت تەواو بكات بەهۆی ڕووداوێكی ترسناكەوە.

ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی ئاشكرایكرد ماوریسۆ پۆچەتینۆ ناچار بوو دی ماریا گۆڕانكاری پێ بكات دوای ئەوەی لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە ئاگاداری كردەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە لیۆناردۆ هەر لە سەرەتای گێمی یەكەمدا پۆچەتینۆی ئاگادار كردووەتەوە لە كێشەكە تا بە ناچاری گۆڕانكاری بكات بە دی ماریا.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە لە كاتی یاریەكەدا ماڵەكەی دی ماریا دزیەكی چەكداری لێ كراوە.

هەروەها ڕۆژنامەی لۆ پاریزیان ئاشكرایكردووە لە كاتی دزیكردنەكەدا خێزانەكەی دی ماریا لە ماڵەكەدا بوون و لەو كاتەدا گوێیان لە هیچ شتێك نەبووە و دزەكان لە قاتی سەرەوەی ماڵەكەدا دزییەكەیان كردووە.

هەروەها ( canal+ )ی فەڕەنسی ئاماژە بەوە دەكات خێزانەكەی دی ماریا ڕفێندراون بەڵام هەر زوو تۆڕی بیئێن سپۆرت ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە و ئاشكرایكرد خێزانەكەی باش و سەلامەتن.

دی ماریا و خێزانەكەی

بابەتی زیاتر

Back to top button