ئه‌وروپائیسپانیا

ئامانجەکانی راهێنەری بارسێلۆنا ئاشکرا بوون

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گواستنەوەی سێرخیۆ ئەگوێرۆ گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ یانەکەی رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە راپۆرتەهەواڵێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە راهێنەری بلاوگرانا، کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووە پێویستیان بە گۆڵکارەکەی ستیزن نیە، لە بەرامبەردا داوای هەر یەکە لە هالاند، دیپای و هەروەها لوکاکو دەکات، بەڵام زۆر ئەستەمە ئەو یانەیە بتوانێت هەر سێ یاریزانە پێکەوە بگوازنەوە، بۆیە داوایان کردووە تەنها یەک یاریزان هەڵبژێرێت.

ئەو سێ یاریزانە راهێنەرەکەی بارسێلۆنا داوایان دەکات، گرێبەستیان لەگەڵ یانەکەیان هەیە و پارەیەکی خەیاڵی لە گواستنەوەیان خەرج دەکرێت، بە پێچەوانەوە دەتوانن ئەگوێرۆ بەخۆرایی بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button