ئیسپانیا

ئۆبلاك: لالیگا هێشتا زۆری ماوە

یاریگا-

یان ئۆبلاكی سلۆڤینی و گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر خیتافی پێی وایە لالیگا هێشتا زۆری ماوە.

خیتافی لە یاریگای خۆیدا لەگەل ئەتلەتیكۆ مەدرید یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 27ی خولی ئیسپانی.

لە چاوپێكەوتنی دوای یاریەكە ئۆبلاك ووتی: هیچ شوێنێك نیە بۆ گەڕانەوە دەبێت بە شێوازێكی جیاواز سەیربكرێت، خاڵێكمان بەدەستهێنا و زۆر شتمان كرد بۆ بردنەوە بەڵام لە كۆتاییدا چانس یاوەرمان نەبوو.

هەروەها ووتیشی: گۆڵمان تۆمار نەكرد بەلام خاڵێكمان بەدەستهێنا  لالیگا دوورە و زۆری ماوە لەسەر ڕێگای خۆمان بەردەوام دەبین ،هیچ كاتێك یاریكردن بەرامبەر خیتافی ئاسان نیە.

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانی گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button