ئه‌ڵمانیایاریگا

لۆتار ماتیۆس ئامادەیی خۆی پیشان دا بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

یاریگا- دوای ئەوەی سێشەممەی ڕابردوو یواکیم لۆڤ ڕایگەیاند کە پاش کۆتایی هاتنی یۆرۆی داهاتوو دەست لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئەڵمانیا دەکێشێتەوە، چەند ناوێک وە پاڵێوراو بۆ شوێنەکەی کەوتنە بەر باسی میدیاکان.

لە تازەترین ئاماژەدا بۆ ئەو ئەرکە، لۆتار ماتیۆسی خاوەنی زۆرترین یارییە لە مێژووی مانشتافت کاتێک ئەمڕۆ بە سکای سپۆرتسی ڕاگەیاند: “ئەمە پابەندبوونی من دەبێت بە تۆپی پێ. گوێ لە هەر دەستپێشخەرییەک دەگرم.”

ماتیۆس کە وەک یاریزان جامی جیهانی 1990ی لەگەڵ ئەڵمانیا بردۆتەوە، کۆتا ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بولگاریا بووە 2010-2011.

بابەتی زیاتر

Back to top button