ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کۆریێری : یۆڤی نرخی رۆناڵدۆی دیاریکردووە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆدەبێتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی و بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا نرخی ئەو یاریزانە بە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دیاریکراوە.

بەگوێرەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت، یۆڤی دەیەوێت لانیکەم بە ٢٩ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بفرۆشێت بۆ ئەوەی هیچ زیانێکی دارایی نەکات لە کڕینی. فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری یۆڤی سەبارەت بە داهاتووی کریس وتوویەتی “هەرچەندە لە ئێستادا کاری سەرەکی ئێمە نیە بەڵام ساڵێک لە گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ ماوە و هێشتا کاتمان هەیە دابنیشین باسی داهاتووی بکەین”.

رەخنەکانی میدیاکان و کەسایەتییە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا پاش شکستەکەی بەرامبەر پۆرتۆ، هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەیە رۆناڵدۆ بیر لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە. نوێترین پڕوپاگندەکانی بازاڕی گواستنەوەش باس لە ئەگەری گەڕانەوەی کریستیانۆ دەکەن بۆ ریاڵ مەدرید.

رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا ٢٧ گۆڵی لە ٣٢ یاریدا بۆ یۆڤی تۆمارکردووە و لە ساڵی ٢٠١٨ ـەشەوە پاش گواستنەوەی بۆ تورین ١٢١ یاری ئەنجامداوە و ٩٢ گۆڵی تۆمارکردووە.  تەنها ساڵێک لە گرێبەستەکەی رۆناڵدۆ ماوە و تەمەنی گەیشتووەتە ٣٦ ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button