ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

زیدان گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو دیاریکردووە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلا کردۆتەوە.

کەناڵی شەشی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە کە راهێنەری فڕەنسی مێرنگی بەرپرسانی بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردۆتەوە دەتوانن وەرزی داهاتوو دەستبەرداری کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی کۆستاریکایی یانەکەیان ببن، چونکە وەرزی داهاتوو تیباوت کۆرتۆیس گۆڵپارێزی بەلجیکی وەک گۆڵپارێزی سەرەکی بەشداری یارییەکان دەکات.

ناڤاس دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی ریال مەدرید توانی لەگەڵ یانەکەی سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگ و ناسناوێکی لالیگا بەدەست بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button