فه‌ره‌نسا

پاریس داهاتووی دی ماریای یەكلاكردەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی فەڕەنسا ڕایانگەیاند پاریس سان جێرمان داهاتووی ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەكەی یەكلاكردەوە.

گرێبەستەكەی دی ماریا لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و دەتوانێت بە خۆڕایی بچێتە هەر یانەیەك كە دەیەوێت.

بەپێی ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەڕەنسی سەرچاوە نزیكەكانی یاریزانە ئەرجەنتینیەكە ئەوەیان ئاشكرا كرد گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا هاوینی 2022.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كرد لە هەفتەی داهاتوودا بەفەرمی گرێبەستەكەی نوێ دەكرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button