ئینگلتەرا

وێرنەر چێڵسی جێ دەهێڵێت

یاریگا- ڕەنگە ئەم ورەزە یەکەم و کۆتا وەرز بێت بۆ تیمۆ وێرنەر بە درێسی یانەی چێڵسیەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی وەرزشی فوتبۆڵ ئینسایدەر، یاریزانە ئەڵمانییەکە ئامادەیە چێڵسی جێ بهێڵێت سەرەڕای ئەوەی تۆزێک لە ئاستی بەرەو باشتر چووە لەدوای هاتنی تۆماس توخێل بۆ شوێنەکەی فرانک لامپارد.

وێرنەر کە هاوینی ڕابردوو بە رێبەستێک بڕی 47.5 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی پێنج وەرز لە لایپزیگەوە ڕووی گواسترایەوە ڕیزەکانی چێڵسی، تەنها پێنج گۆڵی تۆمار کردووە لەگەڵ یانە لەندەنییەکە لە کۆی ئەنجامدانی 27 یاری لە خولی ئینگلیزی. ئەوە داکشانێکی زۆرە لە ئاستی هێرشبەرەکە کاتێک لەگەڵ یانەکەی پێشووتری وەرزی ڕابردوو توانیبووی 28 گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button