ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

هێرشەکان بۆ سەر ڕۆناڵدۆ بەردەوامە دوای کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ

یاریگا- هێرشەکانی ئەستێرە و ناودارەکانی یوڤێنتوس بۆ سەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەردەوامیی هەیە پاش کرانەدەرەوەی یانەکەیان لەسەردەستی پۆرتۆ.

ئەم جارە نیکۆلا ئۆمۆروسۆ یاریزانی پێشووتری خانمە پیرەکه بێ ڕەحمانە گاڵتە بە هێرشبەرە پورتوگالییەکە دەکات و له لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتس دەڵێت: “من بم هەرگیز ڕۆنڵدۆ لە دیواری بەربەست دانێم. ئەو لەوە دەترسێ تۆپەکە بەر دەموچاوی بکەوێت، چونکە زۆر گرنکی بە ڕوخساری دەدات.”

ئەو وتانەی نیکۆلا دوای قسەکانی کاپیلۆ و دێل پیرۆ هات کاتێک بۆ هەمان هۆکار ڕەخنەی ڕۆناڵدۆیان کرد کاتێک پۆرتۆ بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ کۆتایی بە هیواکانی یوڤی هێنا بۆ گەیشتن بە چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

دیمەنی گۆڵەکە:

ڤیدیۆ : گۆڵە نایابەکەی پۆرتۆ بەرامبەر یۆڤی

بابەتی زیاتر

Back to top button