پاریس سان جێرمان چاوی لەسەر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە
یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆ ئەوەیان ئاشكرا كرد یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چاوی لەسەر بارودۆخی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالیە لەگەل یانەكەی بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.
ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند بێگومان ئیدارەی یوڤێنتوس بڕیاری فرۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی داوە لە گواستنەوەكانی هاویندا ، بەهۆی موچە بەرزەكەیەوە و بە تایبەت دوای كرانە دەرەوەی یوڤێنتوس لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
یوڤێنتوس لەسەر دەستی پۆرتۆ ماڵئاواییان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد.
یاریزانە پورتوگالیەكە كە لە هاوینی 2018 پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد ساڵانە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت ئەوەش بەرزترین موچەیە لە ئیتاڵیا.
ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی ئەمڕۆ ئاشكرایكرد یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی چاوی لەسەر بارودۆخی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە تا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی بەتایبەت لە كاتێكدا كە كیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەكەی گرێبەستەكەی لەگەل پاریس نوێ نەكردووەتەوە.
گرێبەستی مباپێ لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و ئەگەر ئامادە نەبێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە ئەوا یانە فەڕەنسیەكە ناچار دەبێت بیفرۆشێت تا لە هاوینی داهاتوودا بە خۆڕایی یانەكەی جێنەهێڵێت.