چامپیۆنزلیگ

كومان باس لە شكستەكەیان دەكات بەرامبەر پاریس

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە شكستەكەیان و كرانە دەرەوەیان دەكات لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پاریس توانی بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بارسێلۆنا بباتەوە و خۆی بگەیەنێتەوە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە كومان ووتی: ئێمە لە پێشبڕكێیەكە كراینە دەرەوە ئەم شتە لە تۆپی پێدا ڕوودەدات ، بەڵام بە هەستێكی باشەوە هاتینە دەرەوە ، هەلی زۆرمان درووستكرد و بارودۆخەكەمان بۆ ڕكابەرەكەمان سەختكرد لە گێمی یەكەم هەلی گۆڵكردنی زۆرمان درووست كرد بەڵام نەمانتوانی گۆڵ تۆمار بكەین.

هەروەها ووتیشی: لە یاری چوون ئەوان لای گۆڵی ئێمە زۆر چالاك بوون بەلام ئەم یاریە نا ، لە كامپ نۆو چوار گۆلیان كرد بەڵام لێرە یەك گۆڵ ،ئەمە بوو جیاوازییەكە ئێمە هەوڵی زۆرمان دا لانی كەم شایستەی بردنەوە بووین لەم یاریە.

سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل میسی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: ماوەیەكە بینیوومە میسی دەڵێت یانەكە باشتر بووە دوای ئەو گۆڕانكاریانەی كردوومە ، بەتایبەت یاریزانە لاوەكانمان ، لیۆ نابێت هیچ گومانێكی هەنێت لەوەی داهاتوو چی بۆ ئەم یانەیە هەڵدەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button