ئاسیاعێراق

عێراق میوانداری یارییەکانی یەکێک لە کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا دەکات

یاریگا
بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا هاوشێوەی کۆتاییەکانی وەرزی رابردوو تەنها لە چەند وڵاتێک دەکرێت و عێراقیش پاڵێوراوە بۆ ئەم مەبەستە.

ماڵپەری Iraq Pro بڵاویکردووە کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا رەزامەندی پیشانداوە لەسەر ئەوەی کە یارییەکانی یەکێک لە کۆمەڵەی سێیەم کە یانەی شورتەی ئەم وڵاتە و کۆمەڵەی پێنجەم ئەگەر زەورا بتوانێت قۆناخی پلەی ئۆف تێپەرێنێت لەخۆ دەگرێت، یارییەکانیان لە یەکێک لە شارەکانی کەربەلا یاخود نەجەف بکرێن.


کۆمەڵەی سێیەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیا یانەکانی شورتە، ئیستیقلالی ئێران، دوحەیلی قەتەری و ئەهلی سعوودی لە خۆ دەگرێت، کۆمەڵەی پێنجەمیش یانەکانی پێرسپۆلیسی ئێران، رەیانی قەتەری و گوای هیندستان لەخۆ دەگرێت و زەورا بتوانێت لە قۆناخی پلەی ئۆف سەرکەوێت لەم کۆمەڵەیە جێگیر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button