چامپیۆنزلیگ

یۆڤانتۆس و رۆناڵدۆ و چامپیۆنس لیگ

یاریگا- 

یۆڤانتۆس رۆناڵدۆی هێنا بۆ چامپیۆنس لیگ، رۆناڵدۆ ئەمادەیە بەڵام یۆڤانتۆس لەوێ نین!

یانەی یۆڤانتۆس ماوەی ٩ وەرزە لەسەر یەک خولی ئیتاڵی بەدەستدێنن، لەو ماوەیەشدا دوو جار گەیشتنە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ، بەڵام بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید رێگریان لێ کردن.

ئیدارەی یۆڤانتۆس بۆ ئەوەی بگەن بە خەونە گەورەکەیان بۆندیان لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئیمزاکرد، بەڵام لە دوو وەرزێ پێشودا پلانەکە بەباشی نەرۆیشت.

یۆڤانتۆسی ٢٠١٥ و ٢٠١٧ کە گەیشتنە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ تەنها رۆناڵدۆیان پێویستبوو بۆ بردنی نازناوەکە، بەڵام ئێستا کە رۆناڵدۆیان هەیە ئەو تیپەی رابردویان نەماوە، بۆ نمونە لە ماوەی ئەم سێ وەرزەدا لە قۆناغی دەرکردندا هەموو گۆڵەکانی یۆڤانتۆس رۆناڵدۆ کردبونی جگە لەم گۆڵەی یاری پێشووی پۆرتۆ، ئەم تیپە لەکوێ یە؟ کاتێک دەتەوێت لە چامپیۆنس لیگ نازناوە بەریت دەبێت هەموو یاریزانەکانت باشبن نەک تەنها یەک یاریزان.

لە ماوەی ٣ وەرزدا کە رۆناڵدۆ لە یۆڤانتۆسە سێ راهێنەری جیاواز لە تیپەکە بوون، واتە تیپەکە سەقامگیری تیانیە، کاتێک تۆ موچەیەکی گەورە دەدەیتە رۆناڵدۆ و دەیهێنیت بۆ بردنی چامپیۆنس لیگ، چۆن لە هەمان کاتتدا تیپەکە ئەدەیتە دەست پیرلۆ کە بە تەمەنی کاری راهێنەری نەکردوە؟
زۆر ئاساییە یۆڤانتۆس کۆمەڵێک یاریزانی لاو و راهێنەرێکی لاو بێنێت و چەند ساڵێک چاوەڕێی بکەن تا تیپێکی باش دروستدەکەن، بەڵام ئەوە لەگەڵ پلانی هێنانی رۆناڵدۆ یەک ناگرێتەوە کە تۆ دەتەوێت چامپیۆنس لیگت بۆ ببات.

لە ئێستاشدا بۆ بردنەوە لە پۆرتۆو گەیشن بە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ، یۆڤانتۆس پێویستی بە پێکهاتەیەکی جێگیر و ئاستی باشی هێڵی بەرگریە، ناوەڕاست دەبێت ئارسەر یاری بکات و توانای دروستکردنی هەلی گۆڵیان هەبێت تا مۆراتا و رۆناڵدۆ تۆپ باشیان پێ بگات، بێگومان دەبێت پیرلۆش زیرەکان بڕیار بدار، ئەم هەموو باشیە پێکەوە ئاسانە؟ بێگومان نەخێر، بەڵام نازاناوی گەورە ئاستی گەورەی دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button