ئه‌ڵمانیا

کومان دەستپێشخەریەکی بایەرن میونخی ڕەت کردەوە

یاریگا- وا دیارە کینگسلی کومان نایەوێت زیاتر لە وادەی خۆی لەگەڵ بایەرن میونخ بمێنێتەوە و دوو یانەی ئینگلیزیش خواستیان لەسەر ئەو یاریزانەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی، بایەرن ئۆفەری پێشکەشی کومان کردووە بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026 بەڵام یاریزانە فەڕەنسییەکە ڕەتی کردۆتەوە.

گرێبەستی کومان لەگەڵ باڤارییەکان تا هاوینی 2023 دەخایەنێت و پێشتریش ویستی ڕۆشتنی هەبووە، بەڵام کارگێڕی بایەرن ڕێگری لێ کردووە ئالیانز ئارینا جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button