ئینگلتەرا

ڕیاڵ مەدرید کەمی بەشداریکردنی ئەستێرەیەکی مان سیتی دەقۆسێتەوە

یاریگا- بەهۆی کەمی بەشداری پێکردنیەوە، ڕیاڵ مەدرید بیر لە قۆستنەوەی دۆخی مان سیتی و ڕیاز مەحرەز دەکاتەوە و بۆتە ئامانجی یانە شاهانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “فوت میرکاتۆ“ی فەڕەنسی، ڕیاڵ لە ئێستادا گواستنەوەی مەحرەز هەڵدەسەنگێنێت تا لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

ئەستێرە جەزائیرییەکە گرفتی سەرەکیی بوونی هەیە لەژێر دەستی پیپ گواردیۆلا لە سێبەری ڕەحیم ستێرلینگ و بێرناندۆ سیلڤا.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە کە خودی زینەدین زیدان سەرسامی هەیە بۆ تواناکانی ئەو یاریزانە و بەتایبەت لە ئێستادا کە ئاستی مارکۆ ئاسینسۆ و ڕۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر داکشانی بەخۆە بینیوه و ئیدین هازاردیش دەناڵێنێت بەدەست دێوەزمەی پێکانەوه.

بابەتی زیاتر

Back to top button