ئینگلتەرا

فاولەر بۆ لیڤەرپوول: رێگە بە سەڵاح بدەن بڕوات

یاریگا-رۆبی فاوڵەر ئەفسانەی یانەی لیڤەرپوول داوا لە یانەکە دەکات دەستبەرداری سەڵاح ببن دوای کێشە یەک لەدوای یەکەکانی لەگەڵ یانەکە.

چەند جارێکە ئەستێرە مسڕییەکە دەبێتە باسی میدیاکان بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ یاریزانان و راهێنەری یانەکە. فاوڵەر بۆ میرۆر وتی “ئەگەر دەیەوێت بڕوات، رێگەی بدەن بڕوات، سەڵاحم خۆشدەوێت بەڵام لە تۆپی پێی سەردەمدا ئەگەر یاریزانێک بیەوێت بڕوات پێویستە رێگەی بدرێت، بۆیە تۆپ لە مەیدانی ئەودایە نەک لیڤەرپوول، زۆر بڕوام بەوەیە یاریزانێک دڵی خۆش نەبێت لە یانەکەی، پێویستە بڕوات، تەنانەت یۆرگن کلۆپ خۆیشی هەمان بۆچوونی منی هەیە”.

نوێترین کێشەی سەڵاح دوای ئەوە هات، لە یارییەکەی بەرامبەر چێلسی نارەزایی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە گۆڕانکاری پێکردنی. ئەوەش یەکەمجار نەبوو، رووبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button