ئه‌ڵمانیا

نۆیەر ژمارەیەکی ڕۆمەنیگەی یەکسان کردەوە

یاریگا- مانوێل نۆیەر بە فەرمی یەکسان بوویەوە لەگەڵ ژمارەیەکی کارل هاینز ڕۆمەنیگە لەگەڵ بایەرن میونخ.

گۆڵپارێزە ناودارەکە له کلاسیکۆی بۆندسلیگا بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند بەشداری کرد لەو یارییەی کە 4-2 لە بەرژەوەندی یانەکەی کۆتایی هات لە نێو یاریگای ئالیانز ئارینا له میانی هەفتەی 25ی خولەکە.

بەو یارییه، گۆڵچییە بەئەزموونەکە کۆی بەشداربوونەکانی خۆی لەگەڵ باڤارییەکان گەیاندە 422 یاریی و بە فەرمی لەگەڵ ڕۆمەنیگە کە ئێستا سەرۆکی جێبەجێکارە لە یانەکە، یەکسان بوویەوه و خۆی گەیاندە ڕیزبەندی 14 لەنێو ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ بایەرن ئەنجام داوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button