ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان: ئێمە پاڵێوراوی بەدەست هێنانی ناسناوی لالیگاین

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دوپاتیکردەوە ئەوان پاڵێوراوی بەدەست هێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیان.

راهێنەرەکەی مێرنگی گووتی ” ئەم یارییە بۆ ئێمە تایبەتە، دێربی مەدرید هەمیشە لە یارییە تایبەتەکان بووە، بۆ ئەم یارییە ئامادەین و هەفتەیەکی بێ کێشەمان بەڕێکردووە، سێ خاڵی گرنگمان لە پێشە و ئەم یارییەش وەکو هەموو یارییەکانی دیکە بۆ ئێمە چارەنوسازە و وەکو یاریی فاینەڵە بۆ ئێمە، بێ ئاوردانەوە کە هەر ئەنجامێکی یارییەکە، ئێمە پاڵێوراوین بۆ بەدەست هێنانی ناسناوەکە “.

ریال مەدرید شەوی داهاتوو کاتژمێر 18:15 بە کاتی هەولێر، لە گەڕی 26ـی لالیگا و لە یاریگای واندامیترۆپۆلیتانۆ دەبێتە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button