ئیسپانیا

بە ڤیدیۆیەكی مێژووی ڕیاڵ مەدرید یادی 119 ساڵەی خۆی دەگێڕێت

Korek Telecom

یاریگا-

ئەمڕۆ شەممە بەرواری شەشی مانگی ئازار یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاهەنگی 119 ساڵەی دامەزراندنی خۆی دەگێڕێت.

ڕیاڵ مەدرید لە شەشی ئازاری 1902 دامەزراوە و چەندین دەستكەووتی بەدەستهێناوە.

یانە شاهانەكە لە سەرجەم پەڕەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڤیدیۆیەكی مێژووی لە سەرەتایی درووستبوونیەوە تا ئێستا داناوە و یادی دامەزراندنی خۆی دەكاتەوە.

لە ڤیدیۆكەدا چەندین ساتی گرنگی مێژووی یانەكەی تێدایە لەوانە گۆڵەكەی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری ئێستای یانەكە لە تۆڕی بایرن لیڤەركوزن ، لە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگی 2002 كە مێرینگی نازناوەكەی بردەوە.

هەروەها گۆڵەكەی سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتنی یانەكە لە تۆڕی ئەتلەتیكۆ مەدرید كە بە هۆیەوە یانە شاهانەكە نازناوی دەیەمی چامپیۆنسلیگی بردەوە.

لۆگۆكانی ڕیاڵ مەدرید لە سەرەتایی درووستبوونیەوە تا ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!