ئه‌ڵمانیا

بروسیا دۆرتمۆند ئەستێرەیەكی بەرامبەر بایرن میونشن لەدەستدا

یاریگا-

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی زەبرێكی كوشندەی بەركەوت پێش ڕووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن.

ئەمڕۆ لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا بایرن میونشن میوانداری بروسیا دۆرتمۆند دەكات لە یاری لوتكەی هەفتەی 24ی بۆندسلیگا.

بروسیا دۆرتمۆند بە شێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند جادۆن سانچۆ ناتوانێت بەشداری یاریەكەی بەرامبەر بایرن میونشن بكات بەهۆی سوكە پێكانێكی ماسولكەیەوە.

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ یانە باڤاریەكە لە پێشەنگی بۆندسلیگا دێت و هەرچی زەردەواڵەكانە لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیەكەیە دێن بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button