ئیسپانیا

” بارسێلۆنا سوارێزی لەدەستدا وەك چۆن ڕیاڵ مەدرید ڕۆناڵدۆی لەدەستدا ”

یاریگا-

دیگۆ فۆرلان هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای پێی وایە وەك چۆن ڕیاڵ مەدرید دەناڵێنێت لە فرۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بارسێلۆناش بە هەمان شێوەیە بۆ لویس سوارێز.

لە دوای هاتنی ڕونالد كومان بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا بە سوارێزی هێرشبەری یانەكە ووترا كە تۆ لە پلانەكانی ڕاهێنەرەكەدا نیت و بلاوگرانای بەرەو ئەتلەتیكۆ مەدرید جێهێشت.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا فۆرلان ووتی: بێگومان ڕۆشتنی سوارێز هەڵەیەكی زۆر گەورە بوو ، هەركە بارسێلۆنا ووتی دەیفرۆشین زانیم ئەوە كارێكی هەڵەیە.

هەروەها ووتیشی: ئەوەی من دەیزانم ئەوەیە ئەو بڕیارە هیچ پەیوەندیەكی بە ئاستی ئەوەوە نەبوو لە نێو یاریگا ، من ئەو كات پەیامێكم بۆ نارد و پێم ووت بەو شێوەیەی خۆت بمێنەرەوە پێوویست ناكات هیچ شتێك بۆ كەس بسەلمێنیت ، بەڵام كاتێك سزا دەدرێیت لەسەر شتێك كە نەتكردووە و هێشتا بە باشی یاریدەكەیت ، بێگومان ئامانجی تۆ ئەوە دەبێت نیشانیان بدەیت هێشتا دەتوانیت ئاستی بەرز پێشكەش بكەیت.

” بارسێلۆنا لویس سوارێزی لەدەستدا هەمان شێوەی ڕیاڵ مەدرید كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لەدەستدا ، ڕیاڵ مەدرید نەك تەنها كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی مێژووی لەدەستدا ، بەڵكو 50 گۆڵی لە ساڵێكدا لەدەستدا ”.

شایەنی باسە لە ئێستادا لویس سوارێز بە تۆماركردنی 16 گۆڵ لە ڕیزبەندی دووەمی گۆڵكارانی خولی ئیسپانیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button