ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کرۆس: پێیان وتم “نازی” چونکە رەخنەم لە ئۆزیل گرت

تۆنی کروس دەڵێت سوکایەتی رەگەزپەرستی پێککراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چونکە رەخنەی لە مەسوت ئۆزیل گرت.

کروس لە پەخشێکی راستەوخۆی پەڕەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وتی “دوای جامی جیهانی ٢٠١٨ وتم پێم خۆش نەبوو ئۆزیل هێنا و هەروەها شێوازی وازهێنانەکەی لە جێگەی خۆی نەبوو. تەنها لەسەر ئەوە پێیان وتم تۆ نازیت، بەڵام زاڵ بووم بەسەر ئەوەی کەسانێکی ساختە لە پشت وێنەیەکی ساختەوە بتوانن بە قسەکانیانیان کاریگەریم لێبکەن”.

چی روویدابوو؟

ئۆزیل دوای وازهێنانی بە راشکاوانە وتبووی “بەهۆی مامەڵەی بەشێک لە بەرپرسانی تۆپی پێی ئەڵمانیا  چیتر نامەوێت درێسی ئەڵمانیا بپۆشم، چونکە کاتێک سەرکەوتووم ئەڵمانیم و کاتێکیش دەدۆڕێین لە چاوی سەرۆکی تۆپی پێی ئەڵمانیا من کوڕە کۆچبەرێکم”.

کرۆس دوای ئەو لێدوانەی  ئۆزیل بۆ بیڵد وتبووی” بەشێک لە لێدوانەکەی درووستە بەڵام زۆرینەی هەڵەیە و ئەوەش بەشە راستەکەشی شاردووەتەوە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button