ئینگلتەرا

مانچستەر نەخشەی بەڕێ کردنی دی خیای داڕشت

یاریگا- وا دیارە مانچستەر یونایتد بە ئەسپایی نەخشەی دەستبەرداربوون لە داڤید دی خیا جێبەجێ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، وەرزی داهاتوو دین هندرسۆن گۆڵپارێزی یەکەمی یانەی مانچستەر یونایتد دەبێت و شوێنێک نامێنێتەوە لە ئۆڵدترافۆرد بۆ دی خیا.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە کە نەخشەکەی مانچستەر هەر زووبچێتە بواری کردارییەوە و لانی کەم بۆ پێنج یاری داهاتووی مان یو، هندرسۆنی تەمەن 23 ساڵ وەک سەرەکی بەشداری پێ بکرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button