ئه‌وروپائیتاڵیا

حەبیب گەورەترین نهێنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا
حەبیب نورمەحەمەدۆڤ، یاریزانی هونەرە جەنگیەکان گەورەترین ترسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆس ئاشکرا دەکات.

حەبیب لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەنالێ KraSava گووتی ” هەموو رۆژێک لەگەڵ کریس قسە دەکەم، ئەو هەمیشە دەڵێت حەز دەکات جونیۆری کوڕی ببێتە شوێنگرەوەی، بەڵام خەمی ئەوەیتی کوڕەکەی نەتوانێت وەکو ئەو بێت، چونکە هەبوونی هەموو شتێک وات لێدەکات هیچ هەوڵێک نەدەیت، ئەوەش گەورەترین ترسی ئەو یاریزانەیە “.

وەرزشوانە رووسیەکە گوتیشی رۆناڵدۆ لە تەمەنی هەرزەکاریەوە باوکی لەدەستداوە، بۆیە هەموو کاتێک گرنگیەکی زۆر بە منداڵەکانی بدات.

Back to top button