ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید بڕە پارەیەكی زۆری بۆ گواستنەوەی هالاند داناوە

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕە پارەیەكی زۆری بۆ گواستنەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و  هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی داناوە.

بەپێی تۆڕی دیڤینسا سێنترالی ئیسپانی هالاند ئامانجی یەكەمی یانە شاهانەكەیە لە گواستنەوەكانی هاویندا.

هەروەها سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە ڕیاڵ مەدرید بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی گۆڵكارە نەرویجیەكە داناوە تاوەكو لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بەرەو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بیگوازنەوە.

ئەوە ڕوونكراوەتەوە سەرەڕای ئەو بارودۆخە دارای و قەیرانەی یانەكە تێیدایە پێرێز ئامادەیە ئەو بڕە پارەیە بۆ گواستنەوەی هالاند خەرج بكرێت ، چونكە وایدەبینێت یاریزانێكی گونجاوە بۆ مێرینگی.

بابەتی زیاتر

Back to top button