ئینگلتەرا

بارنس: بەخت یاوەری لیڤەرپوول بوو کە چێڵسی پێش ئەوان ڤێرنەری کڕی

یاریگا-جۆن بارنس ئەستێرەی مێژوویی لیڤەرپوول دەڵێت یانەکەی بەختی هەبووە کە شكستییان هێناوە لە کڕینی تیمۆ ڤێرنەر.

بلوز و رێدز هاوینی رابردوو لە رکابەریدابوون بۆ کڕینی تیمۆ ڤێرنەر، سەرەنجام چێڵسی توانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنێت.

بارنس وتی “ئەگەر ڤێرنەر بهاتایە بۆ لیڤەرپوول، لە ئێستا باشتر یاری نەدەکرد کە بۆ چێڵسی دەکات، هێرشبەرێکی ترسناکە بەڵام ناتوانێت یاری بکات کاتێک سەڵاح و فیرمینیۆ و مانێ هەبن، بۆیە لیڤەرپوول بەخت یاوەری بوو کە نەیانتوانی بەدەستی بهێنن و پێم وانیە زەرەریان کردبێت”.

تیمۆ بەرامبەر ٤٧.٥ ملیۆن پاوەند گوێزرایەوە چێڵسی بەڵام لە یەکەم وەرزیدا ئاستی وەک پێویست نیە و لە ٢٥ یاریدا تەنها پێنج گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button