ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بیڵد: هالاند شەش یانەی هەڵبژاردووە

یاریگا-ئێرلینگ هالاند ئەستێرەی بۆروسیا دۆرتموند خوازیارە پەیوەندی بکات بە یەکێک لەو شەش یانەیەی هەڵیبژاردوون.

سەرجەم یانە گەورەکانی ئەورووپا دەیانەوێت گۆڵکارە نەرویجییەکە بگوازنەوە ریزەکانیان بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵد، ئەو یاریزانە دەیەوێت تەنها یاری بۆ “یانە زۆر گەورەکان” بکات بەوەش چێڵسی رەتکردووەتەوە و نایەوێت لە ئەڵمانیاش بمێنێتەوە، هەربۆیە بایەرن میونشنیش چانسی وگواستنەوەی ئەو یاریزانەی نیە.

بەڵام لە پریمەرلیگ، یانەکانی مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول، مانچێستەر سیتی لەو یانانەن کە هالاند رەتیان ناکاتەوە ئەگەر لەسەر خاڵەکانی نێوانیان رێکبکەون، لە دەرەوەی ئینگلتەراش، یانەکانی ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس دەتوانن ئەو یاریزانە قایل بکەن.

ئەم هەواڵەی بیڵد لە کاتێکدایە، یانەی چێڵسی لەندەنی زیاتر لە هەر یانەیەکی دیکە خوازیاری ئەو یاریزانەیە و ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button