ئیسپانیا

مینی ریمۆنتادا

یاریگا- 

*چێنەر عەبدولقادر

بارسیلۆنا پێویستی بە دوبارە کردنەوەی ئەنجامی رۆژی شەممەیە بەرامبەر سیڤییە، بەڵام ئەو ئەنجامە ئاسان نیە، چونکە باردۆخی چوارشەممە و زۆر جیاوازە، با بزانین تیپەکەی کومان توانای مینی ریمۆنتادایان هەیە؟

کومان لە یاری شەممەدا پلانەکەی گۆڕیبوو بۆ ٣-٥-٢ ئەمەش زیادکردنی بەرگریەکە لەسەر حسابی هێرشبەرێک، دەتوانین بڵێن یەکەم جاربوو لەم وەرزەدا کە هێرش دەچوە سەر بەرشەلۆنە، هەستت دەکرد نابێتە ترس و کێشە بۆیان، بەڵام بۆ جامی شا یاریەکە جیاوازەو هەم سیڤییە ئەوەندە نایەنە پێشەوە هەم بارسیلۆناش دەبێت زیاتر هێرشبەرن، بۆیە دەکرێ لەسەرەتاوە ٣-٥-٢ ببینین بەڵام دواتر کومان هێرشبەر زیاد دەکات.

کە سەیری باردۆخی هەردوو تیپ دەکەیت چانس و هیوای سیڤییە زیاترە، با بەجیا سەر هەردوو سیناریۆکە بکەین، بیرتان نەچێت لە یاریدا هەموو ئەگەرێک هەیە، کارتێکی سور، هەڵەی بەرگری یان هەرشتێکیتر کە باردۆخی یاریەکە بگۆڕێت، ئێمە باسی بارودۆخێکی ئاسایی دەکەین.

*ئەو خاڵانەی لە بەرژەوەندی سیڤییەیە

١.ئەنجامی یاری پێشوو بە ٢ گۆڵ جیاوازیەکی باشەو دەتوانن پارێزگاری لێ بکەن، بەتایبەتی کە سیڤییە لە لالیگا خاوەنی دوەم باشترین هێڵی بەرگریەو تەنها ١٨ گۆڵیان لێ کراوە.

٢.باردۆخی یاریەکەی ٤ شەممە جیایە لەگەڵ ئەوەی شەممە و سیڤییە ئەو یاریە کراوەیە ناکەن و پلانەکەی کومان کە ٣-٥-٢ بوو زیاتر بەرگریەو بۆ ئەم یاریە نابێت کە بارسیلۆنا پێویستی بە گۆڵە، بێگومان ئەگەر گۆڵیشی لێ بکرێت دەبێ بەجیاوازی ٣ گۆڵ بیباتەوە.

٣.لەروی تاکتیکیەوە کومان لەم وەرزەدا لە یاریە گەورەکان هەرکاتێک لە دواوە بوبێت وەڵامی پێ نەبوە، تەنها ئەوەمان بینیوە کە ناوەڕاست و بەرگری دانیشاندوە بۆ هێرشبەر و دواتر گۆڵی تریشیان لێ کراوە.

*ئەو خاڵانەی لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنەیە
١.مێسی! هەرکاتێک بەرامبەر سیڤییە یاری دەکات زیاتر بە وزەو ئینێرجیەوە دەیبینین و گۆڵ دەکات کاریگەری دەبێت.

٢.لەم ساڵدا لە جامی شا بەرشەلۆنە هەر بەم شێوەیە هاتوە، لەگەڵ رایۆ ڤایکانۆ و لەگەڵ گرانادا لە دواوە بوو لە خولەکەکانی کۆتایی بە زەحمەت سەرکەوتن، بۆیە بۆ بەرشەلۆنە هەر ئەوەندە قورسە گۆڵێک بکەن، ئەگەر خولەکی ٨٠ شبێت، ئیتر تیپەکە تەواو دەبێتە هێرشبردن.

لەکۆتاییدا دەکرێ بڵێین بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا ئەوەی پیشانداوین کە دەتوانن گۆڵی زۆر بکەن، بەڵام گەرەنتی نیە کە گۆڵەکەیان خاوێن بێت، بۆیە کارێکی زۆر قورسە ئەمشەو بتوانن مینی ریمۆنتادا بکەن، ئەگەر کردیان ئەوە وزەیەکی باشیشیان پێ دەدات بۆ لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button