ئیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌

ریاڵ مەدرید ئامادەن دەستبەرداری ڤاڕان ببن

Korek Telecom

یاریگا-یانەی  ریاڵ مەدرید رازییە رافاین ڤاران بفرۆشێت بە مانچێستەر یونایتد لە هاوینی داهاتوودا.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا و مانچێستەر ئیڤینینگ نیوس، ڤاران هاوینی داهاتوو یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی دەمێنێتەوە و پێناچێت بیەوێت نوێیبکاتەوە، هەربۆیە مەدرید رازییە بەوەی هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ببێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ڤاران دڵتەنگە لەو مووچەیەی یانەکە ئامادەیە پێشکەشی بکات لە گرێبەستە  نوێیەکەدا، لە کاتێکدا چەندین یاریزانی دیکەی قەڵای سپی خاوەن موچەی بەرزترن و لەهەمان ئاستی ئەودا نین.

یانەی مانچێستەر یونایتد خوازیارێکی درێژخایەنی ئەو یاریزانەن و بەهۆی ئاستە بەرزەکەی ئەم دواییەشی مەدرید دەتوانێت  نزیکەی ٦٠ ملیۆن پاوەندی دەستبکەوێت لە فرۆشتنی ئەو یاریزانەدا بە شەیتانە سوورەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!