ئیتاڵیا

پێناچێت ئیبرا بتوانێت لە جەنگی ئۆڵدترافۆرد ئامادەبێت

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج سەرلە نوێ پێکانی هەیە و گومانی ئەوە هەیە نەتوانێت بۆ یاری قۆناغی ١٦ی خولی ئەورووپای یانەکەی ئامادەبێت.

لە یارییەکەی بەهێزدا رۆژی ٣/١١ یانەی مانچێستەر یونایتد میوانداری ئەیسی میلان دەکات، هەمووان چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئیبرا بوون بۆ ئۆڵدترافۆرد بەڵام ئەستێرە ٣٩ ساڵەکە تووشی پێکان هاتووە.

زڵاتان لە یاری بەرامبەر رۆما لە ماسولکەکانی رانی ئازاری پێگەیشت، هەرچەندە ماوەی دوورکەوتنەوەی بە تەواوی روون نەبووەتەوە بەڵام راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن سێ هەفتە دادەبڕێت بەوەش ئەستەمە بتوانێت لەو یارییەدا بەشداربێت.

زڵاتان لە ٢١ یاری ئەم وەرزەدا بەشداریکردووە، توانیوییەتی ١٦ گۆڵ بۆ میلان تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button