ئیتاڵیا

یارییەکەی لازیۆ و تۆرینۆ هەڵوەشێندرایەوە

یاریگا-یارییەکەی ئەمڕۆی نێوان لازیۆ و تۆرینۆ هەڵوەشێندرایەوە پاش نەگەیشتنی تۆرینۆ بە یاریگا و بڕیاری ناوبژیوان بە کۆتایی پێهێنانی.

بەهۆی یاساکانی کەرەنتینی ئیتاڵیاوە رێگە تۆرینۆ نادرا بەرەو تۆرینۆ گەشت بکات، تۆرینۆی خاوەن ماڵ لەگەڵ ناوبژیوان و ستافی یارییەکە لەنێو یاریگا ئامادەبوون و ٤٥ خولەک چاوەڕێیان کرد ، دواتر ناوبژیوان کۆتایی بە یارییەکە هێنا.

تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەرچاوی روون نیە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا بکات بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ٣-٠ لە بەرژەوەندی لازیۆ هەژماربکرێت، لە باری پێچەوانەشدا یارییەکە بۆ کاتێکی تر دوادەخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button