ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەسەر رامۆس گەیشت

Korek Telecom

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، ماوەیەکە بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دوور کەوتووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بگەڕێتەوە یاریگاکان.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا زانیاریی دەستکەوتووە، سەرەتا پێشبینی دەکرا بەرگریکارەکەی مێرنگی نزیکەی دوو مانگ دوور بکەوێتەوە، بەڵام ئەو یاریزانە قۆناخەکانی وەرگرتنی چارەسەرییەکانی بەباشی تێپەڕاندووە و چەند رۆژێک کار لەسەر تۆپ دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە ماوەکەی خۆی زوتر بگەڕێتەوە یاریگاکان.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە پزیشکی ئەو یانەیە هەوڵ دەدات رامۆس بۆ یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتالانتای ئیتاڵیا ئامادە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

ئەم بابەتەش بخوێنەوە
Close
Back to top button
error: Content is protected !!