ئه‌وروپائیسپانیا

فاتی: میسی ئامۆژگارییەکی لێکردووم هەرگیز لەبیری ناکەم

یاریگا
ئانسۆ فاتی، هێرشبەرە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا بۆ جاری یەکەم ئامۆژگارییەکی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی ئاشکرا دەکات.

هێرشبەرە لاوەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ گۆڵکارە ئارجێنتیناییەکەی یانەکەی دەڵێت ” هەر لەو کاتەی پەیوەندیم بە تیپی یەکەمی یانەکەمەوە کرد، بە راهێنان و جولەکانی لیۆ سەرسام بووم و هەموو کاتێک هەوڵمداوە لێی نزیک ببمەوە بۆ ئەوەی لێی فێر ببم، میسی جارێکیان ئامۆژگاری کردم و پێگووتم هەمیشە گەشبینبە و بیر لە داهاتوویەکی باش بکەوە و هیچ کاتێک بیر لە شتی زۆر گەورە مەکەو کەسێکی مامناندبە”.

فاتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە زۆر شت لە گۆڵکارە مێژووییەکەی یانەکەی فێر بووە و دەشڵێت لیۆ هەمیشە پاڵپشتی یاریزانە لاوەکانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button