ئیسپانیا

ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید بڕیاری ڕۆشتن لە ڕیاڵ مەدرید دەدات

یاریگا-

ئەستێرەیەكی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە لە گواستنەوەكانی هاویندا بە مامەڵەیەكی خۆڕایی ڕیزەكانی یانەكەی بەجێبهێڵێت.

ڕیاڵ مەدرید چەندین ئەستێرەی ڕیزەكانی گرێبەستەكانیان لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت ، لەوانە مۆدریچ و ڕامۆس و ڤاسكێز ، تا ئێستا یانە شاهانەكە نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵیان.

بەپێی ڕۆژنامەنووس ئارانچا ڕۆدریگز ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بە ڤاسكێزەوە كردووە و ئۆفەرێكی نوێی پێشكەش كردووە بەڵام یاریزانەكە ئۆفەرەكەی بەدڵ نەبووە و بڕیاریداوە یانەكەی جێبهێڵێت.

ڤاسكێز دەیەوێت مێرینگی جێبهێڵێت بە تایبەت لە كاتێكدا كە سێ ئۆفەری لە لایەن ناپۆلی و دوو یانەی پریمەرلیگەوە پێشكەش كراوە.

ئەگەر یاریزانەكە لە ماوەی داهاتوودا گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە ئەوا لە گواستنەوەكانی هاویندا بە خۆڕایی یانەكەی جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button