ئینگلتەرا

توخێل: شێوازی چێڵسی لەگەڵ ڤێرنەر ناگونجێت!

یاریگا-تۆماس توخێل پێی وایە  شێوازی یاریکردنی یانەکەی لەگەڵ  تۆماس ڤێرنەر ناگونجێت و ئەوە هۆکاری ئاستە خراپەکەیەتی.

بلوز بڕی ٤٧.٥ ملیۆن پاوەندی لە هێنانی هێرشبەرە ئەڵمانییەکەدا خەرجکرد بەڵام راهێنەری نوێی بلوز سەبارەت بەو یاریزانە وتی “رەنگە هەڵەی ئێمە بێت،  چونکە زۆر گرنگی بە خاوەندارێتی تۆپ دەدەین و تیمی بەرامبەر ناچاردەکەین لە نزیک گۆڵی خۆیان کۆببنەوە، ئەمەش بۆشایی کەم دەکاتەوە، هێزی ڤێرنەریش لەوەدایە کە هەمیشە بۆشایی دەدۆزێتەوە و رادەکات. ئەتڵەتیکۆ بەهەمان شێوە تیمێکە کە زۆر باش بۆشاییەکان پڕدەکاتەوە بۆیە ئاساییە تیمۆ لەو یارییەدا لە باشترینی خۆی نەبێت، ئەوەی ماوە ئەوەیە بێ هیوا نەبێت و هەوڵبدات بۆ سەرخستنی تیمەکە”.

تیمۆ بە سەرەتایەکی بەهێز لەگەڵ فرانک لامپارد دەستی پێکرد و لە ١٢ یاری سەرەتا هەشت گۆڵی تۆمارکرد بەڵام دواتر ١٤ یاری دوای یەک نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button