ئینگلتەرا

كلۆپ: سەڵاح بۆ هیچ شوێنێك ناڕوات

یاریگا- 

یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە هێرشبەری یانەكەی محەمەد سەڵاحی میسڕی لە یانەكەی ناڕوات.

لەلێدوانیدا كە ڕۆژنامەی ” میرۆر ” بڵاویكردووەتەوە ووتی: نەفرۆشتنی سەڵاح زۆر گرنگە بۆ یانەكە و بۆ خۆشی ، پێوویست ناكات زۆر جار ستایشی یاریزانەكانم بكەم ، بەلام هەمیشە حەزدەكەم ئەو كارە بكەم.

ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ووتیشی: سەڵاح ژمارەكانی قسە دەكەن ، ئەو تەنها گۆڵكار نیە ، ئەو زۆر زیرەكە لە تۆپی پێدا ، یاریزانێكی زۆر گرنگە بۆ ئێمە.

لە كۆتایشدا ووتی: هیوادارم سەڵاح لەسەر ئەو ئاستە بەرزەی تا ماوەیەكی زۆر بەردەوام بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button