ئیسپانیا

بیانچی: بارسێلۆنا تیمێکی ئاسایین لەژێر رەحمی مێسی دا

یاریگا-کارلۆس بیانچی ئەستێرەی مێژوویی ئەرژەنتینی دەڵێت بارسا تیمێکی ئاسایین و بەتەواوی پشتییان بە مێسی بەستەوە.

بیانچی خاوەنی ٣٩٣ گۆڵە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا  لە نێوان ساڵانی ١٩٦٧ بۆ ١٩٨٥. ناوبراو کە پێشتر یاری بۆ پاریس سان جێرمان کردووە، سەبارەت بە رووبەرووبوونەوەی دووهەمی پاریس و بارسا وتی “ئەنجامەکەی پاریس و بارسا بۆ من چاوەڕوانکراو بوو، چونکە بارسێلۆنا تیمێکی ئاسایین لەژێر رەحمی مێسی دا، دەبینین لە لالیگا لە دوای ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوەن لە کاتێکدا ئەتڵەتیکۆ ئەم هەفتە دۆڕا بە چێڵسی و ئاستی وەک پێویست نیە”.

بیانچی وتیشی ئەگەر بارسا بەهەمان پێکهاتەی یاری چوون یاری بکات ئەوا رەنگە پێنج بۆ شەش گۆڵیان لێ تۆماربکرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ  بە گۆڵ و ئەسیستێکی مێسی، بارسا توانی شکست بە سیڤیلیا بهێنێت و بەشێوەیەکی کاتی پێش ریاڵ مەدرید بکەوێت لە پلەی دووهەمدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button