ئیتاڵیا

لاوتارۆ لەبارەی بارسێلۆناوە قسەی کۆتایی خۆی کرد

Korek Telecom

یاریگا- لاوتارۆ مارتینێز قسەی کۆتایی خۆی کرد لە بارەی دەنگوباسەکانی پەیوەندی کردنی بە بارسێلۆنا یاخود هەر یانەیەکیتر.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی لاکازێتا دێلۆ سپۆرت، هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە دەڵێت: “ئەم هاوینە ئینتەر جێناهێڵم. بەم زوانەش گرێبەستەکەم نوێ دەکەمەوە و پلانی من ئەوەیە بۆ ماوەیەکی درێژ لێرە بمێنمەوە.

دەربارەی هەوڵەکانی بارسا بۆ گواستنەوەی، گۆڵکارەکەی نیرازۆری گوتی: “بەڵێ ڕاستە ساڵێک پێش ئێستا بارسێلۆنا منی ویست بەڵام بە ئەنتۆنیۆ کۆنتیم گوت نیگەران مەبە من هۆشم لەلای پلانەکانی ئینتەرە. ئێستا بۆ من بارسا بۆتە شتێک لە ڕابردوو. من لە ئینتەر دەمێنمەوە.”

بەوەش، لاوتارۆ کۆتایی هێنا بە هەموو دەنگۆیەکان کە باسیان لەوە دەکرد هاوینی داهاتوو لەگەڵ لاوگرانا دەبینرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!