ئینگلتەرا

کڵۆپ: گەیشتنمان بە چوار یەکەمەکەی ڕیزبەندی بۆ ئەم وەرزە دەستکەوتە

یاریگا- یۆرگن کڵۆپ بێ هیواییەکی زۆری لێ نیشتووە بۆ کێبڕکێی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ و لە ئێستادا ئامانجەکانیان دابەزیوە بۆ گەیشتن بە چوار یانەکەیسەرووی ڕیزبەندی.

لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکە ئەم هەفتەیان بەرامبەر شیفیڵد یونایتد، ڕاهێنەرەکەی لیڤەربوول گوتی: “بەڵێ، گەیشتن بە چوار یانەکەی پێشەنگ شتێکی زۆر باش دەبێ، ئەگەر تەماشایەکی ڕکابەرەکان بکەیت بەوا هەست دەکەیت کە وایە. شتەکە پەیوەندی مەیدان و ئەنجامەکانەوە هەیە و ڕیزبەندییەکەش درۆ ناکات. ئێمە بە پێوەری ژمارەکان بێت دوورین لە نازناوەکەوە، بەڵام بە پێوەری تەمەنی ماوەوەی خولەکە هێشتا بوونمان هەیە.”

ڕێدز بەهۆی تۆمارکردنی زنجیرەیەک شکستی لەدوای یەک، لە ئێستادا بە 40 خاڵەوە لە پلەی شەشەم گیرساوەتەوە و یاریی داهاتووشی لە هەفتەی 26ی خولەکە بەرامبەر شیفیڵد یونایتدی کۆتا پلەی ڕیزبەندییەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button