ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگگرنگترین

کارتە سوورەکەی یاریزانی ئاتالانتا بە بەڵگەوە دەسەلمێندرێت

Korek Telecom

یاریگا
لە یاریی چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ و لە یاریی نێوان ئاتالانتا و ریال مەدرید، ناوبژیوانی بەرگریکارێکی ئاتالانتای بە کارتی سوور دەکرد، ئەم بریارەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.

دوای یارییەکە رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بە توندی هێرشیان کردە سەر بریارەکەی ناوبژیوان، بەڵام ئەمڕۆ هەردوو رۆژنامەی ئیسپانی واتە مارکا و ئاس بە پشت بەستن بە یاساکانی IFAB سەلماندویانە کە بریارەکەی ناوبژیوان لەسەر دەرکردنی بەرگریکارەکەی ئاتالانتا بووە. لە بریارەکانی ئەو یاسایەدا هاتووە، لە ناوچەی Zona Dogso کە لە پێنج بەش پێکهاتووە، هەر هەڵەیەک لەلایەن دوایین یاریزانی بەرگری بەرامبەر هێرشبەر یاخود یاریزانێک بکرێت، کارتی زەرد و سووری هەیە، ئەو هەڵەیەی بەرگریکاری یانە ئیتاڵیەکەش بەرامبەر فێرلاند مێندی بەرگریکاری ریال مەدرید کردووە، دەکەوێتە ناوچەی پێنجەم و بەم شێوەیە یاریزان پێویستە بە کارتی سوور دەربکرێت.

رۆژنامەکانی مەدرید ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە لەو یارییەدا توبیاس ناوبژیوانی ئەڵمانی دوای دەرهێنانی کارتی سوور، گوێ بە بریاری ژووری ڤاریش داوە و ئەوانیش بریارەکەیان پەسەند کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!