ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

زیدان: دۆڕانەکەی بارسا لە خولی پاڵەوانەکان زامی ئێمە تیمارناکات

یاریگا-زینەدین زیدان باسی شكستە مێژووییەکەی بارسێلۆنا دەکات بەرامبەر لیڤەرپوول و رەتیدەکاتەوە ئەو شکستە کەمێک لە ئازارەکانی یانەکەی کەمتر کردبێتەوە.

رکابەرییە مێژوویی و سەختەکەی نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بووە هۆی ئەوەی زۆرێك لە هاندەرانی مێرەنگی خۆشحاڵبن بە دۆڕانە ئابڕووبەرەکەی بارسا بەڵام زیدان بۆچونێکی دیکەی هەیە و وتی “خولی پاڵەوانەکان پاڵەوانێتییەکە  زۆر زەحمەتە بیبەیتەوە بە باشی نرخی ئەوە دەزانین چیە کە لە پێنج ساڵدا چوار جار بیبەیتەوە بەڵام شکستەکەی بارسا لەو خولەدا  هیچ لە وەرزە خراپەکەی ئێمە ناگۆڕێت”.

زینەدین ئاشکراشیکرد کەریم بەنزیمە لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر سۆسیداد ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button