ئیسپانیا

ڤیدیۆ- میسی بە داواكاریەك گۆڵپارێزەكەی ئێلچی شۆك دەكات

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە داواكاریەكی چاوەڕوان نەكراو دوای كۆتایهاتنی یاریەكە گۆڵپارێزەكەی ئێلچی تووشی شۆك كرد.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی توای بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ئێلچی بباتەوە ، گۆڵەكان لەلایەن میسی دوو گۆڵ و ئەلبا گۆڵێك تۆمار كران.

دوای یاریەكە میسی چوویە لای گۆڵپارێزی ئێلچی داوای لێكرد درێسەكانیان بگۆڕنەوە ، بەو داوایەش گۆڵپارێزەكەی ئێلچی تووشی سەرسوڕمان بوو.

بە تۆماركردنی ئەو دوو گۆڵە گۆڵكارە ئەرجەنتینیەكە چوویە پێشەنگی گۆڵكارانی لالیگا بە تۆماركردنی 18 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button