ئینگلتەرا

فەرمی: ئێڤەرتۆن گرێبەستی دینێی نوێکردەوە

یاریگا-یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستی لوکاس دینێی بەرگریکاری یانەکەی نوێکردەوە.

لوکاس لە ٢٠١٨دا لە بارسێلۆناوە روویکردە ئێڤەرتۆن، لەوکاتەوە بووەتە یاریزانێکی گرنگی پێکهاتەی تۆفییس. بەرگریکارە ٢٧ ساڵەکە گرێبەستێکی نوێی واژۆکرد کە تاوەکو هاوینی ٢٠٢٥ لە یانەکە دەیهێڵێتەوە.

ناوبراو لەوکاتەوەی روویکردە ئینگلتەرا، بەشداری لە ٨٤ یاریدا کردووە و چوار گۆڵیشی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button